میوانی بەڕێز

سوپاس بۆ هەڵبژاردنی هوتێلەکەمان. تکایە ئەم ڕێنماییانە بخوێننەوە بۆ ئەوەی مانەوەیەکی ئارام، ئاسایش و خۆش بۆ هەمووان دابین بکرێت.

پاراستنی ژوور

تکایە ژوورەکە و هەموو کەلوپەلەکانی بە پاکی و پارێزگاری بەکاربهێنن. ئەگەر هەر زیانێک بە ژوور یان کەلوپەلەکان بگات، هوتێل مافی وەرگرتنی تێچووی قەرەبووی هەیە.

پەنجەرە

فڕێدانی هەر شتێک لە بالکۆن یان پەنجەرەوە بۆ دەرەوە قەدەغەیە. تکایە لەسەر لێواری پەنجەرە دامەنیشن.

ئارامی میوانان

تکایە لە کاتژمێر 10:00ی شەو تا 8:00ی بەیانی دەنگ کەم بکەنەوە. بەکارهێنانی ئامێری دەنگبێژ، دەنگی بەرز و هەر هەڵسوکەوتێک کە ئارامی میوانانی تر تێکبدات قەدەغەیە.

کارتی ژوور

کارتی ژوور تەنها بۆ میوانی تۆمارکراوە. ئەگەر کارتەکە ون بوو، تکایە دەستبەجێ پێشوازی (Reception) ئاگادار بکەنەوە.

جگەرەکێشان

جگەرەکێشان لە ژوورەکانی ناوەوە قەدەغەیە، مەگەر لە ژوورە تایبەتییەکانی جگەرەکێشاندا. ئەگەر یاسای جگەرەکێشان پێشێل بکرێت، تێچووی پاککردنەوە و لابردنی بۆنی جگەرە بۆ حیسابەکەتان زیاد دەکرێت.

کەلوپەلی ژوور

تکایە هیچ کەلوپەلێکی ژوور (خاوێنکەرەوە، پێخەف، گوڵدان، ئامێرەکان و هتد) لە ژوور مەبەنە دەرەوە.

ئاسایش و ئاگرکوژێنەوە

بەکارهێنانی مۆم، ئامێری گەرمکەرەوە، گازی سەربەخۆ یان هەر ئامێرێکی مەترسیدار لە ژووردا قەدەغەیە. تکایە لە کاتی لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوەی ئاگردا، ڕێنمایی کارمەندانی هوتێل جێبەجێ بکەن.

پاککردنەوەی ژوور

ژوورەکان هەموو ڕۆژێک لەلایەن بەشی پاککردنەوەوە (Housekeeping) پاک دەکرێنەوە. ئەگەر هێمای “Do Not Disturb” دابنێن، کارمەندان بەبێ مۆڵەت ناچنە ژوورەوە. وە ئەگەر هێمای clean دابگیرسێنن کارمەندانی پاککەرەوە Hause Keeping ژوورەکەتان بۆ پاک دەکەنەوە بەڵام لە دوای کاتژمێر 16:00 ەوە ناتواندرێت ژوورەکەت بۆ پاک بکرێتەوە .

پاراستنی ژینگە

تکایە ئاو و کارەبا بە شێوازێکی ژیرانە بەکاربهێنن. کاتێک لە ژوورەکە دەردەچن، گڵۆپەکان و ئامێرە ناپێویستەکان بکوژێننەوە.

سەردانیکەران

تەنها ئەو کەسانە مافی مانەوەیان لە ژووردا هەیە کە ناویان لە تۆمارکردنی هوتێلدا هاتووە. هێنانی میوانی زیادە بۆ ژوور، پێویستی بە مۆڵەت و ڕەزامەندیی پێشوازی (Reception) هەیە.

خزمەتگوزارییەکانی ژوور

بۆ خزمەتگوزاری ژوور، پاککردنەوە، شوشتنی جلوبەرگ، چاککردنەوە یان هەر داواکارییەکی تر، تکایە پەیوەندی بە پێشوازییەوە بکەن.

منداڵان

تکایە منداڵان بەبێ چاودێری لە ژوور یان بالکۆن جێمەهێڵن. دایک و باوک بەرپرسیاری تەواوی ئاسایشی منداڵەکانیانن.